چاپەمەنی خانی

دیوانی ئاوات

( تمەن )125000

سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون

ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە. لە نێو خانەقای زەنبیل، لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی دەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە

 

نووسەر

سەید کامیلی ئیمام زەنبیلی

ئامادەکار

ژمارەی لاپەڕە

411

ساڵی چاپ

1398

ISBN

978-622-6274-35-7

نرخ بە دینار

9000

هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان

هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك تۆمار نەکراوە.

تەنیا ئەو کڕیارانە دەتوانن پێداچوونەوە بنووسن کە لە ژوورەوەن هەروەها ئەم بەرهەمەیان کڕیوە.

Scroll to Top
Scroll to Top