چاپەمەنی خانی

دیوانی مەحوی

( تمەن )100000

مەحوی؛ ناوی مەلا محەمەد و کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە. ساڵی ١٨٣٦ لە شاری سلێمانی له‌ دایک بووە. حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن. بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغ. پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و ئەوسا چووە بۆ بەغدا و ئیجازەی مەلایەتی لەوێ لە لای موفتی زەهاوی وەرگرتووە. ساڵی ١٨٦٢ گەڕاوەتەوە سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. ساڵی ١٨٦٨ بە هۆی کۆچی دوایی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووتەوە بە مەلا. ساڵی ١٨٨٣ چووە بۆ حەج و لەوێوە چوووە بۆ ئەستەمبووڵ و لە ڕێگای پیاوماقووڵانی کوردەوە چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی کەوتووە. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ دەگرێ و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە «خانەقای مەحوی» بەناوبانگە. مەعاشێکیشی بە ناوی خزمەت کردنی هەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە. کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە تەشرینی یەکەمی ١٩٠٦دا هەر خەریکی دەرس وتنەوە بووە و لە یەکێ لە ژوورەکانی خانەقاکەی خۆیدا بە خاک سپێردراوە. زۆربەی شێعرەکانی حەزرەتی مەحوی ئاوێتەی عیرفان و فەلسەفەن و گەلێک وێنا و خەیاڵی ورد و ناسکیان تێدا بەکار هاتووە و زیاتر لە دوو قاڵبی غەزەل و قەسیدەدا هۆنراونەتەوە.

نووسەر

مەلا محەممەدی باڵخی

ئامادەکار

پێداچوونەوە

ژمارەی لاپەڕە

355

ساڵی چاپ

1398

ISBN

978-622-6274-33-3

نرخ بە دینار

8000

هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان

هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك تۆمار نەکراوە.

تەنیا ئەو کڕیارانە دەتوانن پێداچوونەوە بنووسن کە لە ژوورەوەن هەروەها ئەم بەرهەمەیان کڕیوە.

Scroll to Top
Scroll to Top