کتێبی نوێ
زۆر داواکراوەکان
- چیرۆک و ڕۆمان
بەردینە
Rated 0 out of 5( تمەن )95000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێ▫️بەپێی ئەو چەند ڕۆمانەی چاپەمەنیی خانی لە سەیدقادر هیدایەتی چاپ کردووە، ئاشکرایە ڕۆمان لە لای ئەو تەنیا بەسەرهات و چیرۆکێک نییە کە بیگێڕێتەوە. ڕۆمان لە لای سەید قادر هیدایەتی لە ئەنجامی کار کردن لەسەر زمان، تکنیک، گێڕانەوە، گەڵاڵە، دیالۆگ و… لە زەمینەی کۆمەڵگادا بەدی دێ.
▫️ئەمجارەیان لە بەردینەدا، نووسەر بە شێوازێکی جیاواز کاری لەسەر زمان، شێوازی گێڕانەوە، دیالۆگ، گەڵاڵە و تەرحی چیرۆک کردووە و لە پەنای ئەوانەوە پەرژاوەتە سەر خاڵێکی گرینگی مێژوویی.
▫️ بەردینە، لە ئەنجامی پێکگەیشتی ماکەکانی مێژووی ڕەسمی لەگەڵ مێژووی سانسۆرکراو، پێکگەیشتنی ئەدەبی زارەکی لەگەڵ ئەدەبی نووسیاری سەرهەڵدەدا.
▫️چیرۆک و بەسەرهاتی ڕۆمانەکە لەسەردەمی شاعەباسدا ڕوو دەدا، ڕووداوی مێژوویی و کارەساتی دمدم یەک لە تەوەر و تێمە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکەیە. نووسەر بۆ گێڕانەوەی ئەو بابەتە، گێڕانەوە و زمانێکی تایبەتی خولقاندووە کە لە ئەدەبی کوردی‌دا قەتی کەڵک لێ وەرنەگیراوە. شێوازی نووسین و پەخشانی ڕۆمانەکە جێگای لێکۆڵینەوە و وردبوونەوەیە.
▫️وەک هەرکام لە بەرهەمەکانی پێشووی نووسەر، لە باری زمانییەوە هەوڵ دراوە زمانێکی تایبەت بە فەزا و زەمان و شوێنی ڕۆمانەکە بەدی بێنێ. واتە زمان بەپێی مەنتقی ناوەوەی ڕۆمانەکە دەخوڵقێ.
▫️وەک زۆربەی ڕەخنەگران ئاماژە دەکەن، سەیدقادر هیدایەتی پێشتر بۆ نۆڤلێتی دەنگی نوختە زمانێکی دینامیک و بەگوڕ، بۆ ڕۆمانی تۆقی عەزازیل زمانێکی خانەقایی و دەروێشانە، بۆ گابۆڕ زمانی کووچە و بازاڕ و بۆ گۆڕەشار لە زمانێکی زۆرجار مووزیکاڵ و بزۆزی زەینی کەڵک وەردەگرێ.
ئەمجارەیان لە بەردینەدا زمانێکی کەونارای بەیتبێژانە، زمانێکی دیوانی و دیوانخانی یان میرزایانە دەخوڵقێنێ.▫️ئەو زمانە کەونارایە لە بەردینەدا کۆڵەکەیەکی سەرەکییە. لە زۆر شوێندا وەک زمانی حەیران و بەندە کوردییەکان لیریک و ئاشقانە و لە کاتی پێویستدا حیماسی و پڕشکۆیە.
▫️بەردینە لە ئەنجامی بەرخورد و پێکگەیشتنی مێژوو لەگەڵ ئەفسانە و بەیتی کوردی‌دا، فۆرم و گێڕانەوە و زمانێکی تایبەت بەدی دێ.
▫️کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم لە بەردینەدا لە ململانێی مێژووی ڕەسمی و باڵادەست لەگەڵ بەیتی دمدم وەک مێژووی ناڕەسمی و پەڕاوێزخراو، پێک دێ.
▫️جودا لە گێڕانەوە و زمان، یەکێکی تر لە خاڵە بەرچاوەکانی بەردینە، چیرۆک و گەڵاڵەی پێچەڵاوپێچی چیرۆکەکەیە، کە وەها داڕژاوە تا کۆتایی خوێنەر ڕابکێشێ.
▫️دیالۆگ لەو ڕۆمانەدا ئەرکێکی سەرەکی دەگێڕێ و تەنیا قسەکردن نییە.
▫️شوێن لە بەردینەدا لە سەرەتاوە، شاری شنۆیە، دواتر دەبێتە قەزوین و ئیسفەهان(تاراوگە)، دواتر کەسایەتی دەگەڕێتەوە بۆ ورمێ و شنۆ(وڵات، نیشتمان).
▫️ڕوانینی بەردینە بۆ کارەساتی مێژوویی دمدم چەند لایەنە و نایەوێ بە زمانێکی گێڕانەوەیی سانتیمانتاڵ لەو کارەساتە بدوێ. کارەساتی دمدم لە بەردینەدا، شکست و دابڕانە، شکست مرۆڤی تایبەت دەخوڵقێنێ. دوای کارەساتی دمدم دێمۆگرافیای کوردستان دەگۆڕێ و کورد لە ڕووی ڕووبەر و هێز و دەسەڵات و هەموو شتێکەوە لە کزی دەدا. بەڵام دوای دابڕان و تێکشکانی گەورە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەیەک هەیە و کەسایەتی سەرەکی کۆڵێک گرێ و ڕق و تووڕەیی لە ناخدایە. بەردینە بە هیوایەکی کەمەوە دەست پێ دەکا و تەواویش دەبێ. کەسایەتی سەرەکی دوای شکست و داڕمانی گەورە، هیوا و ئومێدێکی زۆرکەمی لە دەروون ماوە، کە ئیمکانی سەرهەڵدانەوە و گەشانەوەی هەیە و نییە!
▫️ڕاویی بەردینە هەوڵ دەدا ئەو بەشانەی ئەسکەندەربەگی تورکمان نووسەری کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی بە قازانجی دەسەڵات سانسۆری کردوون، هەر لە زمانی ئەسکەندەربەگەوە، بگێڕێتەوە!
▫️نووسەر هەوڵی داوە کەسایەتییە مێژووییەکان بکاتە کەسایەتی ناو ڕۆمان و لە مێژوو بە قازانجی ڕۆمان کەڵک وەرگرێ.
▫️سەیدقادر هیدایەتی لە بەرهەمەکانی پێشوویدا، کووچە و بازاڕ و خانەقا و نەخۆشخانە و بە گشتی بەشەکانی خوارێ کۆمەڵگای ڕەوایەت دەکا، لە بەردینەدا کامێرای گێڕانەوە سەرتر دەڕوا و دەچێتە ئاستی دیوان و دەرباری شا و وەزیرەکان و زمانێکی دیوانیی کوردی دەخوڵقێنێ.
▫️وشەی بەردینە واتا سێبەری بەرد. ئیستعارەیە بۆ خولیای میرخانی برادۆست و هاوڕێیانی لە قەڵای دمدم
- چیرۆک و ڕۆمان
دڵ چییە ، لە کوێیە ، چۆن کار دەکا؟
Rated 0 out of 5( تمەن )65000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێ▫️کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە… لە یازدە چیرۆک و ۲۲۱لاپەڕە پێک هاتووە.
▫️ئەوەی کە زۆری نەخایاند و نووسەر دوای شەدەی سوور، بە نەفەسی تازە و درێژەوە بەرهەمی تازەی نووسیوە، نیشانەی شێلگیربوون و جیددی بوونی نووسەرە و دەیسەلمێنێ نایەوێ تەنیا بە کۆمەڵەچیرۆکێک واز بێنێ. ئەوە خۆی جێگای دڵخۆشی و دەستخۆشییە.
▫️بە گشتی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە… ئەوەیە کە نووسەر لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا چیرۆک و داستانی نووسیوە نەک فەلسەفە و کۆمەڵناسی و وتار! زمان و گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە زمان و گێڕانەوەی چیرۆک و داستانە. نووسەر فەلسەفەبافی ناکا و چیرۆک ناکاتە بەهانە بۆ وتارنووسین یان دەربڕین و ڕاگەیاندنی ئایدۆلۆژی و بیروباوەڕی خۆی یان گرووپێکی تایبەت. بە بێ ئەوەی فشار بۆ خۆی و بۆ چیرۆک بێنێ بە ساکاری چیرۆک دەگێڕێتەوە.
▫️کەسایەتییەکانی زۆر ئاسایین و لە ڕەوتی چیرۆکەکاندا گەشە دەکەن. زۆربەی کەسایەتییەکان لە نێو خەڵکی ئاسایی و بازاڕ و دێهات و دەوروبەری خۆمانن و هەموویانمان دیوە و دەیاناسینەوە.
▫️چیرۆکەکان هەر لە یەکەم ڕستەوە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە دەسپێکی بەهێزی چیرۆکەکانن کە دەبنە هۆی ئەوەی خوێنەر کونجکاوانە بە دوای چیرۆک بکەوێ و تا کۆتایی بیخوێنێتەوە.
▫️تەعلیق و ئەوەی کە دواتر چی ڕوودەدا دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشبوونی چیرۆک. داستان و بەسەرهاتەکانی کۆمەڵەچیرۆکەکە زۆر سەرنج ڕاکێشن و چیرۆک بە بێ هۆ درێژ نابێتەوە.
▫️بە گشتی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە کۆمەڵەچیرۆکێکی خۆش و لەزەتبەخشن بۆ خوێندنەوە. بێجگە لە چەند دەنگی جیاواز نەبێ، بە جۆرێک لە جۆرەکان چیرۆکی کوردی ئەمڕۆکە کەمتر وایە لەززەت‌بەخش بێ.
ئەم چیڕۆکانە زۆر خۆش و لەزەتبەخشن.▫️جەلیلی ڕەحیمی دەتوانین بە درێژەدەری دوو چیرۆک‌نووس بزانین کە کورتەچیرۆکەکانیان لەزەتبەخش بوون و بە دوای نووسین و گێڕانەوەی چیرۆکەوە بوون نە شتی تر، مەحموود نەجمەدین لە کۆمەڵەچیرۆکی هاوشێوەکانی سەلیم‌جەودەت و عەزیز مەحموودپوور لە کۆمەڵەچیرۆکی پیاوێکی ڕیش‌خەنەیی‌دا.
▫️بە قەبارە و بارستی چیرۆکەکاندا و بە پێداگری‌کردن لەسەر نووسینی تازەدا دەردەکەوێ کە کاک جەلیلی ڕەحیمی وردە وردە دەبێتە یەکێک لە دەنگە جیدییەکانی چیرۆکی کوردی و بێگومان لە داهاتوودا قسەی زۆرتری هەیە لە بواری چیرۆکنووسیدا بیکا.
- شێعر
کۆبەرهەمی مامۆستا هێمن دیوانی شێعر و وتارەکانی مامۆستا هێمن لە دووبەرگدا 📖بەرگی یەکەم (هێمن1 ) شێعر
Rated 0 out of 5( تمەن )250000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێبەرگی یەکەم (هێمن1 ) شێعر
به ھۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نوسخه‌کانی ئه‌و دواییانه له ڕوووی نوسخه‌ی به‌ده‌ڵ و قه‌ڵب و باوهڕپێنهکراوهوه تایپ کراونه‌وه، به‌داخه‌وه ھه‌ڵه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره که‌وتۆته نێو شێعره‌کانی مامۆستا ھێمنه‌وه. ده‌ستنیشانکردنی جیاوازیی نوسخه‌کان و ھه‌موو ھه‌ڵه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کان له تاقه‌تی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه به‌ده‌ره.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکرێ ئه‌وه‌یه: بۆ تاریک و ڕوون، دوای پێک‌گرتن و ھه‌ڵسه‌نگاندنی زۆربه‌ی نوسخه‌کان، به‌و ئاکامه گه‌یشتین ھیچیان بۆ پشتبه‌ستن نابن! ھه‌ر بۆیه گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر نوسخه سه‌ره‌کییه‌که‌ی چاپی ھه‌وه‌ڵی بنکه‌ی پێشه‌وا. به ڕای ئێمه تاریک و ڕوونی چاپی بنکه‌ی پێشه‌وا 1352ی ھه‌تاوی، ڕه‌سه‌نترین نوسخه‌یه‌که که بکرێ پشتی بێ ببه‌سترێ؛ به داخه‌وه ئێمه ده‌ستمان به نوسخه‌ی ده‌ستنووس و ده‌نگیی تاریک و ڕوون ڕانه‌گه‌یشت. وێده‌چێ نوسخه‌ی بنکه‌ی پێشه‌وا له ژێر چاوه‌دێری مامۆستادا چاپ بووبێ و له بێ‌ئیمکاناتی و بێدهسهڵاتیشدا زۆر زه‌ریف و وردبینانه و که‌م‌ھه‌ڵه چاپ کراوه. ئێمه ھه‌وڵمان داوه ھه‌ڵه تایپی و ئیملاییه‌کانی ئه‌و چاپه ڕاست و ساغ بکرێنه‌وه.
به خۆشییه‌وه بۆ ناڵه‌ی جودایی ئه‌و کێشه‌یه که‌متر بوو چونکوو وێنه‌ی ده‌ستنووس و نوسخه‌ی ده‌نگیی ناڵه‌ی جودایی و نوسخه‌ی “سه‌رای ھێمن”، که تا ڕاده‌یه‌ک ھه‌ڵه‌ی که‌م تێ که‌وتووه، له به‌رده‌ست بوون. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ تایپی ناڵه‌ی جودایی نوسخه‌ی ده‌ستنووسی مامۆستا و فایلی ده‌نگیی ناڵه‌ی جوداییه که سه‌رای ھێمن 1396ی ھه‌تاوی بڵاوی کردۆته‌وه.
شێعره‌کانی تر له ژێر سه‌ردێڕی شین‌گێڕی و پاشهرۆکدا دانراون؛ شین‌گێڕی شێعره‌کانی پاش ناڵه‌ی جودایین. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌شه دوو کتێبی “پاشه‌رۆک” چاپی سه‌ییدیان ساڵی 1362ی ھه‌تاوی و “چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگیز” بنکه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕووناک‌بیری گه‌لاوێژ 1997ی زایینی بوون.
به‌شی کۆتایی واته پاشه‌رۆک، بریتیه له‌و شێعرانه‌ی تاکوته‌را و لێره و له‌وێ ده‌ست که‌وتوونه‌وه یان له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا چاپ بوون و دوای نه‌مانی مامۆستا ھێمن زیندوو کراونه‌وه؛ دوو سێیه‌کیان نه‌بێ، ئه‌وانی تر له‌وانه‌یه مامۆستا ھێمن کاتی خۆی به ئه‌نقه‌ست له تاریک و ڕوون و ناڵه‌ی جودایی‌دا نه‌یگونجاندبێتن.
ھه‌روه‌ھا له ئاخره‌وه چاوساغی به‌یتان(کشف‌الابیات)ی بۆ دانراوه.
به گشتی جودا له‌وه‌ی ئه‌م دیوانی شێعره به وردبینییه‌وه تایپ کراوه‌ته‌وه و چه‌ندین جار پێداچوونه‌وه و ھه‌ڵه‌گری بۆ کراوه، ھه‌وڵ دراوه له سه‌پاندنی سه‌لیقه‌ی تاکه‌که‌سی و ھه‌ر جۆره ده‌ستکاری و گۆڕانی وشه و خاڵبه‌ندیی زیادی و… به‌دوور بێ.
ئامانجی ناوه‌ندی خانی بۆ ھه‌ردوو به‌رگی شێعر و په‌خشانی مامۆستا ھێمن، چاپ کردنی نوسخه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو و ئه‌وه‌نده‌ی بگونجێ که‌م‌ھه‌ڵه و ڕێکوپێک و شایان بووه. ھه‌ر بۆیه وێڕای ئاگاداری له دیارده‌ی دزێو و زۆر باوی کتێب‌سازی و خۆ ھه‌ڵواسین به نێو و به کتێبی شاعیر و نووسه‌رانی گه‌وره‌وه، له نووسینی پێشه‌کی و پاشه‌کی و په‌ڕاوێز ھه‌ڵواسین و… خۆمان پاراستووه.
ھه‌موو ھه‌وڵ و ئه‌رکی پێک‌گرتن و ساغکردنه‌وه و ھه‌ڵه‌گری و دانانی چاوساغی به‌یتان و… که بۆ ئه‌م کتێبه کێشراوه، پێشکه‌ش ده‌کرێ به ڕوحی مامۆستا ھێمن و خوێنه‌رانی کتێبی کوردی.ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نیی خانی
- چیرۆک و ڕۆمان
هەزارداڵانی جندۆکان
Rated 0 out of 5( تمەن )65000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێتایبەتمەندییەکانی ئەم ڕۆمانە:
یەکەم: لە باری فۆڕم و تەکنیکەوە، نووسەر و زانای گشت، زۆر جار ئەخرێنە پەڕاوێزەوە و وردە کەسایەتی و وردە ڕەوایەتەکان دەرفەتیان پێ ئەدرێ تاکوو لە شکڵ گرتنی فۆڕمی ڕۆمانەکە بەشدار بن.
دووهەم: لەباری داڕشتنی کەسایەتییەوە زۆر جێگای سرنجە و کەسایەتییەکانی زۆر به باشی داڕێژراون و لە ڕاستییا بەهێزی و زۆری کەسایەتی کارێکی کردووە، ئەو ڕۆمانە وەک هەزارداڵانی کەسایەتییەکانی لێ بێ.
سێهەم: بەسەرهات و چیرۆکێکی زۆر سەرنجڕاکێش و چێژبەخشی هەیە و خوێنەر زۆر بە تامەزرۆییەوە تا کۆتایی لەگەڵی هاوڕێیە.
چوارەم: ناوەرۆکی ڕۆمانەکە جێی باس و لێکۆڵینەوەیە: ئایا بەو بەسەرهاتە نووسەر گەرەکییە نیشان بدا کە بۆ گۆڕانی کۆمەڵگا، ڕووناکبیر پێویستە مەودای خۆی لەگەڵ خەڵکی ئاسایی بپارێزێ؟
- چیرۆک و ڕۆمان
بەردینە
Rated 0 out of 5( تمەن )95000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێ▫️بەپێی ئەو چەند ڕۆمانەی چاپەمەنیی خانی لە سەیدقادر هیدایەتی چاپ کردووە، ئاشکرایە ڕۆمان لە لای ئەو تەنیا بەسەرهات و چیرۆکێک نییە کە بیگێڕێتەوە. ڕۆمان لە لای سەید قادر هیدایەتی لە ئەنجامی کار کردن لەسەر زمان، تکنیک، گێڕانەوە، گەڵاڵە، دیالۆگ و… لە زەمینەی کۆمەڵگادا بەدی دێ.
▫️ئەمجارەیان لە بەردینەدا، نووسەر بە شێوازێکی جیاواز کاری لەسەر زمان، شێوازی گێڕانەوە، دیالۆگ، گەڵاڵە و تەرحی چیرۆک کردووە و لە پەنای ئەوانەوە پەرژاوەتە سەر خاڵێکی گرینگی مێژوویی.
▫️ بەردینە، لە ئەنجامی پێکگەیشتی ماکەکانی مێژووی ڕەسمی لەگەڵ مێژووی سانسۆرکراو، پێکگەیشتنی ئەدەبی زارەکی لەگەڵ ئەدەبی نووسیاری سەرهەڵدەدا.
▫️چیرۆک و بەسەرهاتی ڕۆمانەکە لەسەردەمی شاعەباسدا ڕوو دەدا، ڕووداوی مێژوویی و کارەساتی دمدم یەک لە تەوەر و تێمە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکەیە. نووسەر بۆ گێڕانەوەی ئەو بابەتە، گێڕانەوە و زمانێکی تایبەتی خولقاندووە کە لە ئەدەبی کوردی‌دا قەتی کەڵک لێ وەرنەگیراوە. شێوازی نووسین و پەخشانی ڕۆمانەکە جێگای لێکۆڵینەوە و وردبوونەوەیە.
▫️وەک هەرکام لە بەرهەمەکانی پێشووی نووسەر، لە باری زمانییەوە هەوڵ دراوە زمانێکی تایبەت بە فەزا و زەمان و شوێنی ڕۆمانەکە بەدی بێنێ. واتە زمان بەپێی مەنتقی ناوەوەی ڕۆمانەکە دەخوڵقێ.
▫️وەک زۆربەی ڕەخنەگران ئاماژە دەکەن، سەیدقادر هیدایەتی پێشتر بۆ نۆڤلێتی دەنگی نوختە زمانێکی دینامیک و بەگوڕ، بۆ ڕۆمانی تۆقی عەزازیل زمانێکی خانەقایی و دەروێشانە، بۆ گابۆڕ زمانی کووچە و بازاڕ و بۆ گۆڕەشار لە زمانێکی زۆرجار مووزیکاڵ و بزۆزی زەینی کەڵک وەردەگرێ.
ئەمجارەیان لە بەردینەدا زمانێکی کەونارای بەیتبێژانە، زمانێکی دیوانی و دیوانخانی یان میرزایانە دەخوڵقێنێ.▫️ئەو زمانە کەونارایە لە بەردینەدا کۆڵەکەیەکی سەرەکییە. لە زۆر شوێندا وەک زمانی حەیران و بەندە کوردییەکان لیریک و ئاشقانە و لە کاتی پێویستدا حیماسی و پڕشکۆیە.
▫️بەردینە لە ئەنجامی بەرخورد و پێکگەیشتنی مێژوو لەگەڵ ئەفسانە و بەیتی کوردی‌دا، فۆرم و گێڕانەوە و زمانێکی تایبەت بەدی دێ.
▫️کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم لە بەردینەدا لە ململانێی مێژووی ڕەسمی و باڵادەست لەگەڵ بەیتی دمدم وەک مێژووی ناڕەسمی و پەڕاوێزخراو، پێک دێ.
▫️جودا لە گێڕانەوە و زمان، یەکێکی تر لە خاڵە بەرچاوەکانی بەردینە، چیرۆک و گەڵاڵەی پێچەڵاوپێچی چیرۆکەکەیە، کە وەها داڕژاوە تا کۆتایی خوێنەر ڕابکێشێ.
▫️دیالۆگ لەو ڕۆمانەدا ئەرکێکی سەرەکی دەگێڕێ و تەنیا قسەکردن نییە.
▫️شوێن لە بەردینەدا لە سەرەتاوە، شاری شنۆیە، دواتر دەبێتە قەزوین و ئیسفەهان(تاراوگە)، دواتر کەسایەتی دەگەڕێتەوە بۆ ورمێ و شنۆ(وڵات، نیشتمان).
▫️ڕوانینی بەردینە بۆ کارەساتی مێژوویی دمدم چەند لایەنە و نایەوێ بە زمانێکی گێڕانەوەیی سانتیمانتاڵ لەو کارەساتە بدوێ. کارەساتی دمدم لە بەردینەدا، شکست و دابڕانە، شکست مرۆڤی تایبەت دەخوڵقێنێ. دوای کارەساتی دمدم دێمۆگرافیای کوردستان دەگۆڕێ و کورد لە ڕووی ڕووبەر و هێز و دەسەڵات و هەموو شتێکەوە لە کزی دەدا. بەڵام دوای دابڕان و تێکشکانی گەورە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەیەک هەیە و کەسایەتی سەرەکی کۆڵێک گرێ و ڕق و تووڕەیی لە ناخدایە. بەردینە بە هیوایەکی کەمەوە دەست پێ دەکا و تەواویش دەبێ. کەسایەتی سەرەکی دوای شکست و داڕمانی گەورە، هیوا و ئومێدێکی زۆرکەمی لە دەروون ماوە، کە ئیمکانی سەرهەڵدانەوە و گەشانەوەی هەیە و نییە!
▫️ڕاویی بەردینە هەوڵ دەدا ئەو بەشانەی ئەسکەندەربەگی تورکمان نووسەری کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی بە قازانجی دەسەڵات سانسۆری کردوون، هەر لە زمانی ئەسکەندەربەگەوە، بگێڕێتەوە!
▫️نووسەر هەوڵی داوە کەسایەتییە مێژووییەکان بکاتە کەسایەتی ناو ڕۆمان و لە مێژوو بە قازانجی ڕۆمان کەڵک وەرگرێ.
▫️سەیدقادر هیدایەتی لە بەرهەمەکانی پێشوویدا، کووچە و بازاڕ و خانەقا و نەخۆشخانە و بە گشتی بەشەکانی خوارێ کۆمەڵگای ڕەوایەت دەکا، لە بەردینەدا کامێرای گێڕانەوە سەرتر دەڕوا و دەچێتە ئاستی دیوان و دەرباری شا و وەزیرەکان و زمانێکی دیوانیی کوردی دەخوڵقێنێ.
▫️وشەی بەردینە واتا سێبەری بەرد. ئیستعارەیە بۆ خولیای میرخانی برادۆست و هاوڕێیانی لە قەڵای دمدم
- چیرۆک و ڕۆمان
دڵ چییە ، لە کوێیە ، چۆن کار دەکا؟
Rated 0 out of 5( تمەن )65000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێ▫️کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە… لە یازدە چیرۆک و ۲۲۱لاپەڕە پێک هاتووە.
▫️ئەوەی کە زۆری نەخایاند و نووسەر دوای شەدەی سوور، بە نەفەسی تازە و درێژەوە بەرهەمی تازەی نووسیوە، نیشانەی شێلگیربوون و جیددی بوونی نووسەرە و دەیسەلمێنێ نایەوێ تەنیا بە کۆمەڵەچیرۆکێک واز بێنێ. ئەوە خۆی جێگای دڵخۆشی و دەستخۆشییە.
▫️بە گشتی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە… ئەوەیە کە نووسەر لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا چیرۆک و داستانی نووسیوە نەک فەلسەفە و کۆمەڵناسی و وتار! زمان و گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە زمان و گێڕانەوەی چیرۆک و داستانە. نووسەر فەلسەفەبافی ناکا و چیرۆک ناکاتە بەهانە بۆ وتارنووسین یان دەربڕین و ڕاگەیاندنی ئایدۆلۆژی و بیروباوەڕی خۆی یان گرووپێکی تایبەت. بە بێ ئەوەی فشار بۆ خۆی و بۆ چیرۆک بێنێ بە ساکاری چیرۆک دەگێڕێتەوە.
▫️کەسایەتییەکانی زۆر ئاسایین و لە ڕەوتی چیرۆکەکاندا گەشە دەکەن. زۆربەی کەسایەتییەکان لە نێو خەڵکی ئاسایی و بازاڕ و دێهات و دەوروبەری خۆمانن و هەموویانمان دیوە و دەیاناسینەوە.
▫️چیرۆکەکان هەر لە یەکەم ڕستەوە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە دەسپێکی بەهێزی چیرۆکەکانن کە دەبنە هۆی ئەوەی خوێنەر کونجکاوانە بە دوای چیرۆک بکەوێ و تا کۆتایی بیخوێنێتەوە.
▫️تەعلیق و ئەوەی کە دواتر چی ڕوودەدا دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشبوونی چیرۆک. داستان و بەسەرهاتەکانی کۆمەڵەچیرۆکەکە زۆر سەرنج ڕاکێشن و چیرۆک بە بێ هۆ درێژ نابێتەوە.
▫️بە گشتی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە کۆمەڵەچیرۆکێکی خۆش و لەزەتبەخشن بۆ خوێندنەوە. بێجگە لە چەند دەنگی جیاواز نەبێ، بە جۆرێک لە جۆرەکان چیرۆکی کوردی ئەمڕۆکە کەمتر وایە لەززەت‌بەخش بێ.
ئەم چیڕۆکانە زۆر خۆش و لەزەتبەخشن.▫️جەلیلی ڕەحیمی دەتوانین بە درێژەدەری دوو چیرۆک‌نووس بزانین کە کورتەچیرۆکەکانیان لەزەتبەخش بوون و بە دوای نووسین و گێڕانەوەی چیرۆکەوە بوون نە شتی تر، مەحموود نەجمەدین لە کۆمەڵەچیرۆکی هاوشێوەکانی سەلیم‌جەودەت و عەزیز مەحموودپوور لە کۆمەڵەچیرۆکی پیاوێکی ڕیش‌خەنەیی‌دا.
▫️بە قەبارە و بارستی چیرۆکەکاندا و بە پێداگری‌کردن لەسەر نووسینی تازەدا دەردەکەوێ کە کاک جەلیلی ڕەحیمی وردە وردە دەبێتە یەکێک لە دەنگە جیدییەکانی چیرۆکی کوردی و بێگومان لە داهاتوودا قسەی زۆرتری هەیە لە بواری چیرۆکنووسیدا بیکا.
- بیرەوەری
لە کوێوە بۆ کوێ
Rated 0 out of 5( تمەن )55000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێزنجیرە کتێبی “ئەدەبی کلاسیکی کوردی”
📖 لە کوێوە بۆ کوێ
✍️:مامۆستا هێمن
84لاپەڕە|خانی 1400من بۆخۆم وام، ڕه‌نگه زۆر که‌سیش وا بێ، که شێعری شاعیرێک یا نووسراوه‌ی نووسه‌رێک ده‌خوێنمه‌وه، چ زیندوو چ مردوو، پێم خۆشه خۆشی بناسم، بزانم کێیه، خه‌ڵکی کام وڵاته، کاری چییه، چۆن ده‌ژی و ئه‌گه‌ر مردووه چۆن مردووه، له کوێ نێژراوه.
بۆیه بڕیارم دا سه‌رگورشته‌ی خۆم له سه‌ره‌تای ئه‌و به‌شه‌ی دیوانهکهمدا بنووسم. به کێم گوتبا ئه‌و سه‌رگورشته بنووسێ؟ کێ من له خۆم باشتر ده‌ناسێ؟
پێوه بووم زۆر درێژی بنووسم. ته‌ماشام کرد ده‌بێته چیرۆکێکی درێژ و شیرین و پڕکاره‌سات. چ چیرۆکێک له به‌سه‌رهاتی ئینسانێک له واقیع نیزیکتره؟ ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی ئینسانێکی نیزیکه‌ی په‌نجا ساڵی له ساڵه‌کانی چه‌رخی بیسته‌م، ئه‌و چه‌رخه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، ئه‌و چه‌رخه پڕ کێشه و شه‌ڕوشووره، ئه‌و چه‌رخه پڕ له کاره‌سات و په‌لاماره، ئه‌و چه‌رخه پڕ له شۆڕش و ئاڵوگۆڕه، وه‌بیر بێ. - ڕه‌خنه
بەرگی دووهەم لە کۆبەرهەمی مامۆستا هێمن وتار و پەخشان (هێمن 2 )
Rated 0 out of 5( تمەن )250000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێتێبینی و ڕوونکردنه‌وه
بۆ هه‌موو کوردێکی باشخوێندهوار ڕوون و ئاشکرایه که به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا هێمن موڵک و سامانی نه‌ته‌وه‌یین و له ڕیزی شوێنه‌واره کلاسیکه‌کانی ئه‌ده‌بی کورد داده‌ندرێن. بۆیه بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قی بڕواپێکراو و سه‌ره‌کیی نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن، کارێکی پێویسته. چونکه له لایه‌که‌وه خزمه‌تێکی چکۆله‌یه به مامۆستا و له لایه‌کی تریشه‌وه به‌ره‌ی نوێ به‌بێ دڵلهدڵدان ده‌توانن له‌و سه‌رچاوه به‌پێزه که‌ڵک وه‌رگرن. که‌سێک بیهه‌وێ ئه‌م کاره بکا، ده‌بێ بڕوا به کام چاپی به‌رھه‌مه‌کانی مامۆستا ھێمن بکات؟!
بۆ کۆکردنه‌وه و پێکگرتنی وتار و په‌خشانی مامۆستا هێمن، هه‌وڵمان دا ده‌سنووسی خۆی وه گیر بخه‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌مانتوانی! چاری ناچار هاتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی چاپه پێشووه‌کانی کتێبی پاشه‌رۆک و چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز و گۆوار و ڕۆژنامه‌ی وه‌ک سروه، کوردستان، ئێستا و… کۆ بکه‌ینه‌وه و ھه‌ر وتار و نووسراوه‌ی له شوێنێک ھه‌ڵگرین و ھه‌موویان له‌به‌ر یه‌ک ڕانێین و له‌گه‌ڵ چاپه نوێیه‌کانیش پێکیان بگرین. که‌چی هه‌زار مخابن بۆمان ده‌رکه‌وت زۆرجاران ناشاره‌زایانه و ڕەمه‌کی نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن چاپ بوونه‌وه.
بێجگه له هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی ئیملایی و تایپی، کاتێک ئه‌و چاپه تازانه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌کان پێک‌گرتن بۆمان ده‌رکه‌وت لادان و گۆڕان له ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کان تا ڕاده‌یه‌که که ھێندێک جار وتار یان نووسراوه‌یه‌ک شپرزه و سه‌قه‌ت کراوه. له زۆر شوێن سه‌روگوێی وشه‌کانیان بڕیون، له ھێندێک وشه و ڕسته که‌وتوونه به‌ر په‌لاماری سڕینه‌وه و ڕاماڵ دان! بۆ وێنه “زۆڕ زۆڕ ده‌گریان” کراوه‌ته “زۆر زۆر ده‌گریان”! ئاک کراوه‌ته ماک! ماته‌مبار کراوه‌ته ملته‌بار! “تاژی شازاده‌ی سه‌گانه” کراوه‌ته تاژی ئازاده‌ی سه‌گانه! پزیسک کراوه‌ته پزیلک، تیتۆڵ کراوه‌ته تیکۆڵ، زه‌وت بوون کراوه‌ته زه‌رد بوون، دڵازار کراوه‌ته دڵازاز و شینیان کردۆته شێ و…له پێکگرتنی نوسخهکاندا بۆمان ده‌رکه‌وت گۆڕان و ده‌ستکاری نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن به چه‌ند شێواز کراوه: ھه‌رکات له ھه‌ر وشه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتبێتن به سه‌لیقه و گومانی خۆیان شتێکی بێواتایان بۆ داناوه که قامووسی ھیچ زمانێکیش نه‌یگرتووه: وه‌کوو زه‌نگۆگراف، ملته‌بار، پزیلک، گوڵنهتهڵه، تیکۆڵ و… زۆرجاریش گۆڕان و ده‌سکاری وشه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه تێینهگهیشتبێتن یان وشه‌که‌یان نه‌بیستبێ، به‌ڵکوو که‌یفیان وشه‌یه‌کی نه‌گرتووه! بۆ ئه‌وانه‌ی که‌یفیان نه‌یگرتووه ھاتوون به ئیشتیای خۆیان وشه‌ی تریان داناوه. به وته‌یه‌کی تر بوونه دیلمانجی مامۆستا ھێمن و ھێندێک له‌و وشانه‌ی به که‌یفیان نه‌بووه، وه‌ریانگێڕاون و گۆڕیویانه! وه‌کوو: شه‌وه‌کی کراوه‌ته به‌یانی، ته‌یار کراوه‌ته ساز، سه‌ره‌تایان پێ خۆش نه‌بووه و کردوویانه‌ته پێشه‌کی، مه‌ته‌رێزیان به‌دڵ نه‌بووه و سه‌نگه‌ریان نووسیوه و… زۆر جاریش وشه و بگره ڕسته‌شیان له‌خۆڕا قرتاندووه و پێیان زیادی بووه!
به‌ڕاستی ھێندێک جار ڕاده‌ی گۆڕان و ده‌ستتێوه‌ردان و سڕینه‌وه و ته‌حریف له چاپه تازه‌کاندا تا ڕاده‌یه‌ک زۆر و زه‌ق و ناله‌باره که ته‌نیا ده‌توانین بڵێین به‌داخه‌وه وتار و په‌خشانه‌کانی مامۆستا ھێمن بێبه‌زه‌ییانه بۆژۆ و پێخوست و سه‌قه‌ت کراون.
ئێمه له‌م چاپه تازه‌دا وێڕای ھه‌ڵه‌گری و پێکگرتنی نوسخه‌کان، ھه‌وڵمان داوه له ڕووی نوسخه سه‌ره‌تایی و باوه‌ڕپێکراوه‌کانه‌وه وتار و نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن، کۆ بکرێنه‌وه؛ له‌و ئه‌رکه‌دا به‌وپه‌ڕی وردبینی و ئه‌مانه‌تدارییه‌وه له‌گه‌ڵ وشه و ڕسته و بابه‌ته‌کان جووڵاوینه‌وه. ھیچ وشه و ڕسته‌یه‌ک نه‌سڕدراوه‌ته‌وه و ده‌سکاری نه‌کراوه. له ھه‌ر شوێنێک تووشی پرسیار و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ھاتبین یارمه‌تی و ڕێنوێنیمان له پسپۆرانی ئه‌ده‌بی کوردی وه‌رگرتووه. ھه‌روه‌ھا بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی گه‌ڕان به شوێن نێو و که‌سایه‌تییه‌کاندا له ئاخری کتێبه‌که به‌شی پێڕستی ناومان بۆ داناوه.
شایانی باسه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگه ته‌رخان کراوه بۆ په‌خشان و وتاره‌کانی مامۆستا ھێمن، نه‌مانویست کتێبه‌که ببێته که‌شکۆڵ و ھه‌گبه و له ھه‌موو چه‌شنه بابه‌تێک بیئاخنین! ھه‌ر بۆیه له دانانی نامه و وتووێژ و چه‌ند نووسراوه‌ی به‌رایی لاواز، خۆمان پاراست. به‌و هیوایه‌ش خزمه‌تێکی بچووکمان به وێژه و کتێبخانه‌ی کوردی کردبێ.له کۆتاییدا بۆ زانیاری و ئاگاداری خوێنه‌ران، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ نووسینه‌وه و ھه‌ڵه‌گری بابه‌ته‌کان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین: له کوێوه بۆ کوێ،( کتێبی تاریک و ڕوون چاپی 1352بنکه‌ی پێشه‌وا) . شێره‌ژن، یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی له کوردستانی ئێران‌دا، نامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی، ئه‌رکی به‌یان له ھه‌لومه‌رجی ئێستادا، مامۆستای شاعیرانی موکریان، حاجی قادری شۆڕشگێڕ، سه‌ره‌تا بۆ پێکه‌نینی گه‌دای مامۆستا قزڵجی، نامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی، ھه‌واری خاڵی، مه‌ھاباد، پێشه‌کی بۆ قه‌ڵای دمدم، وه‌ڵامێکی دۆستانه، ئه‌زموونی شاعیریم، ئاسۆگه، شیری به ده‌ستێکه‌وه بوو…، ئه‌و جۆره‌ی بته‌وێ، ڕێزی نان بگرن، وشه ونبووه‌کان، کورته‌ی ئۆدیسه، لامه‌زه‌بی خێره‌ومه‌ند، ته‌نیا ھه‌میشه ته‌نیا و چیرۆکی کووله‌که: (کتێبی پاشه‌رۆک چاپی سهیددیان 1362). له ڕۆژێکی پایزیدا (گۆڤاری ئێستا ژماره 12). بووکی یه‌کشه‌وه (گۆڤاری سروه ژماره 1 ). نه‌ورۆز (گۆڤاری سروه ژماره 10). ڕاوهتاژی (گۆڤاری سروه ژماره 3 و 4). چه‌ند نوکته‌یه‌ک له‌باره‌ی…(گۆڤاری سروه 34)، جوانترین دیمه‌ن و کورد بۆ گشتی شاعیره (کتێبی چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز چاپی بنکه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌لاوێژ 1997). ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی ئیمڕۆی… (ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 30). عه‌لی عاشق (سروه‌ی ژماره 22). کورته‌باسێک له‌سه‌ر دیوانی نالی، (کتێبی دیوانی نالی چاپی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی 1364). زۆرزانیش به‌ھه‌ڵه ده‌چێ (کتێبی ھه‌واری خاڵی سه‌رجه‌م نووسینی ھێمن چاپی ئاراس 2003). ھه‌ژار و شه‌ره‌فنامه، ( کتێبی شه‌ره‌فنامه وه‌رگێڕانی ھه‌ژار چاپی یه‌که‌م کۆڕی زانیاری کورد).