ئەم کتێبە، نۆڤلێت یان کورتەڕۆمانێکە لە وێنەی شازادە چکۆلی ئێگزۆپێری، ماسییە ڕەشە گچکەی سەمەد بێهرەنگی، و بەرهەمەکانی سێلوێرستاین. یانێ لە ڕێزەی ئەو بەرهەمانەیە کە بۆ لاوان نووسراوە بەڵام تەمەن ناناسێ و گەورە و چکۆلە ئەتوانن ببنە بەردەنگ و خوێنەری و چێژی لێ وەرگرن.
حەقیقەت و پیاوی زانا، بەسەرهاتی زەینە نەسرەوتوو و ئۆقرە نەگرتووەکانە. کوڕە چکۆلەیەک وشەی حەقیقەتی بۆ ئەبێتە پرس و ڕووحی ئەو بە جۆگەلەی لیخنی مەوجوود ڕازی نابێ و ئەڕوا تا بە دەریای حەقیقەت بگا.
بەسەرهاتی ئەو کوڕە چکۆلە،چیرۆکی هەموو بیرمەندان و سەرگوروشتەی هەموو شەیدایانی فکر و ڕێبواران و عاشقانی ڕێگەی ئازادی و ڕاستەقینەیە.
ههڵسهنگاندنهكان
هێشتا هیچ ههڵسهنگاندنێك تۆمار نەکراوە.