ئەم کۆمەڵە چیرۆکە نۆ چیرۆکی لە خۆ گرتووە کە چیرۆكنووس به درێژایی كتێبه‌كه‌ی توانیویه‌تی له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ئیش بكات و نه‌هێڵێت كۆنترۆڵی ئه‌و هێڵه‌ی له ده‌ست ده‌ربچێت ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه لەم کۆمەڵەچیرۆکەدا کە نووسەر خۆی بپارێزیت و لێی لا نەدات، كه بریتین له چیرۆكی ترسناك یان چیرۆكی دنیای سه‌یر و سه‌مه‌ره كه له دنیای واقیعی ئێمه جیاوازن.
دیاره ئه‌وه‌ی له‌م بەرهەمەدا نووسەر پشتی پێبه‌ستووه، گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كه، هه‌ندێ جار به راناوی سێیه‌م کەسی تاك و هه‌ندێ جاریش به راناوی یه‌كه‌م کەسی تاك به هاوكاری «سیدرا»ناوێك كه هاوڕێ و دۆستی گێڕه‌ره‌وه‌یه.
دنیای ترسناك و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ش زمانی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت و نووسەر له‌م رووه‌وه خۆی ماندوو كردووه و ماندووبوونه‌كه‌شی به خه‌سار نه‌چووه. من ئه‌مه وا لێك ده‌ده‌مه‌وه كه چیرۆكنووس له‌و راستییه تێگه‌یشتووە كه بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌قی ئه‌ده‌بی زمانه و به بێ زمانێكی به هێز و پاراو مه‌حاڵه بتوانێت ده‌قێكی سه‌ركه‌وتوو و نه‌مر بنووسیت.
بەشێک لە خوێندنەوەی محەمەد کەریم لە سەر “دنیا سێ پیتە”
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان
هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك تۆمار نەکراوە.