نووسەری ئەم ڕۆمانه لە ڕیالیزمی جادوویی کەڵکی وەرگرتووە و شەڕ وەک دیاردەیەکی قیزەون ڕەوایەت دەکات.
زمانی ڕۆمانەکە زمانێکی شاعێرانەیە.
هەنار هێمایە و دواهەمین هەناری دونیایش وەک دارێک ،هێمایەکی جیاوازە.
دار هەنارێك هەیە بەسەر لووتكەیەكی بەرزەوە ، دوایین پەنا لە دنیادا کە گرێبەستی دۆستی وبرایەتی لە ژێری دا دەبەستن.ئەم حەشارگە و هیوایە نووسەر بۆ كەسایەتیەكانی ڕۆمانەكەی داڕشتوه تا دنیای رۆمانەكەی بەیەكجاری لە هیوا بەتاڵ نەبێت.
لە پەنای دەنگی ترسناک و گوێ كەڕكەری شەڕ و زوڵم وهەژاری و بێ مافی، دەنگێكی دیكە هەیە ،دەبێ گوێیەكانمان و چاوەكانمان تیژتر بكەین، تا بیبینین و بیبیستین.
موزەفەری سوبحدەم
سەریاس یەکەم
ئەکرام کێوی
خوشکە سپییەکان
محەمەدی دڵشووشە
مارشاڵ.
ئەم کەسایەتییانە لە دواهەمین هەنار دا لەگەڵ هەموو ئەو تێكشكانانە و بێ ئاكامییانەدا دیسان هەڵدەستنەوە، لەبەرئەوەی بڕوایان وایە مرۆڤ دەبێ لەدنیایەكی جوان و لە پەیوەندیگەلی مرۆییدا بژین و بڕوایان وایە كە دەكرێ وا بێت و دەبێت وابێت.
ههڵسهنگاندنهكان
هێشتا هیچ ههڵسهنگاندنێك تۆمار نەکراوە.