چاپی جوانتر و جیاوازتری دیوانه کلاسیکه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی، ئه‌رکێکی گه‌وره و گرینگه که ماوه‌یه‌که چاپه‌مه‌نی خانی وه‌ئه‌ستۆی گرتووه. پاش پێداچوونه‌وه و چه‌ندجار خوێندنه‌وه‌ی دیوانی نالی، هاتمه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌م دیوانه نه هێنده ئاسانه و نه هێنده‌ش بێ هه‌ڵه و گرفته که وه‌ک باقی دیوانه‌کانی تر، ته‌نیا ده‌قه ڕووته‌کانی چاپ و بڵاو بکرێته‌وه. هاوکات ئاگاداری کاره‌کانی مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌دیش بووم، بۆیه به باشم زانی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌ڕێزیشیان ڕه‌چاو بکه‌م و له‌سه‌ر بناغه‌ی چاپه‌کانی پێشوو و ته‌واوی زه‌حمه‌ته‌کانی مامۆستایان موده‌ڕڕیس، ئه‌مجاره به شێوازێکی نوێتر ئه‌م دیوانه ئاماده بکه‌م. ئه‌گه‌ر له‌م چاپه‌دا، پیتێک یان وشه‌یه‌ک گۆڕابێ جا چ له‌به‌ر ڕه‌خنه‌کانی م. مه‌سعوود محه‌ممه‌د بووبێت یان چ له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێکی دیکه، ئه‌وه له ژێرنووسدا به دانانی هێمای کورتکراوه‌ی (س.س) به واتای سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی، ئاماژه‌ی پێ کراوه. زۆربه‌ی ئه‌م گۆڕانانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بووه ده‌قه‌که یه‌کده‌ست بکرێت و وا نه‌بێت له شوێنێکدا وشه‌یه‌ک جۆرێک و له جێیه‌کی تردا به‌جۆرێکی دیکه نووسرابێت؛ هه‌رچه‌ند ئێستاش زۆر وشه هه‌ن وه‌ک: زوڵف، حه‌ڵقه، تێغ، زوبان، ڕۆح، کفن، بنیاد، بوڵه‌ند، عه‌تر، فرسه‌ت، نێش، عیشق، زولفهین، تۆفان، … که بۆیان هه‌یه به شێوازی دیکه بنووسرێن و بخوێنرێنه‌وه و باشتره زانایانی بواری زمان و ئه‌ده‌ب، لێژنه‌یه‌کی زانستی پێک بهێنن و له بیری ئه‌م به‌شه‌ی شێعری کلاسیکیشدا ببن و له‌م باره‌یه‌وه بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ن.
له‌م دیوانه‌دا تا ئه‌و جێیه‌ی لوابێت هه‌ڵه‌کانم دیاری کردووه و ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستم داوه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستاش زۆر به‌یت هه‌یه به‌دروستی نه‌خوێنراونه‌ته‌وه یان له‌وه ده‌چێ به‌ساغی به ده‌ستی ئێمه نه‌گه‌یشتبێتن
له‌م چاپه‌دا، ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ک عه‌ره‌بی یان فارسی بووبێت ئاماژه به بنجی وشه‌که کراوه، ئایه‌ت و حه‌دیسه‌کان، سه‌ره و ژێره و بۆره‌یان بۆ دانراوه و له‌پاڵ ئایه‌ته‌کان ناوی سووڕه‌که‌ی و ژماره‌که‌ی نووسراوه و شرۆڤه زۆر پێویسته‌کان پارێزراون.
هه‌روه‌ها، غه‌زه‌له‌که‌ی ئه‌میر موعیززی و چوارێنهکهی ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر که تا هه‌نووکه به شێعری نالی ناسرابوون، سڕدراونه‌ته‌وه. تاکهبهیتێکی سالم یان کوردیش که به له‌نگی هه‌میشه داده‌نرا، لابراوه. پێویسته له که‌وانه‌یه‌کدا ئه‌م وته‌یه‌ش بدرکێنم که ئه‌گه‌ر به دڵی ته‌واوی خۆم بوایه‌ت چه‌ند غه‌زه‌لێکی دیکه‌شم ده‌سڕییه‌وه که لێیان دڵنیام ئی نالی نین و به غه‌زه‌لی نالیان نازانم به‌ڵام نه‌مویستووه له خزمه‌ت مامۆستایان و زانایانی زمانی کوردی‌دا خۆ ڕانوێنم.
محه‌ممه‌د ئیسماعیل‌نژاد(م. ئاران)
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان
هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك تۆمار نەکراوە.