فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن
نووسەر |
جی ئی ئێم ئانسکام،مەتێو ژیروو ، دۆپێرێ،ویتگنشتاین، پۆیمێن ، پۆل تیلیش ،مۆری ،ئا.گارسیا، ڕۆرتی، ئوفرێ |
---|---|
وەرگێڕ |
شۆڕش فەرامەرزی ، ئاکۆ عەباسی ، ئەحمەد غوڵامی ، ڕەزا سوهرابی ، نەسیم غوڵامی ، مەحموود محەمەدیان ، هاجەر هووشیار |
ژمارەی لاپەڕە |
312 |
ساڵی چاپ |
۱۳۹۹ (۲۰۲۱) |
چاپ |
یه‌که‌م |
ISBN |
978-622-6174-54-8 |
نرخ بە دینار |
7000 |
ئه‌م کتێبه، له کۆمه‌ڵێک ده‌ق و وتاری تایبه‌ت له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق پێک‌هاتووه، که به مشوورێکی زۆر و تێبینییه‌کی وردبینانه له بیرمه‌ندان و فیلسووفانی خاوه‌ن‌ڕێچکه و به‌دیهێنه‌ر هه‌ڵاوێژگه‌مان کردووه.
له‌م په‌ڕتووکه‌دا هه‌وڵ دراوه سه‌رنج بدرێته ئه‌و ده‌قانه که ده‌توانن نوێنه‌رێکی باش بن بۆ ڕێبازێکی فه‌لسه‌فی؛ که‌وایه زۆربه‌ی ئه‌و وتارانه بنه‌مایه‌کی پته‌ون بۆ نواندن و ڕه‌چاوکردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی هاوچه‌رخ و کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌خلاق له جیهانی سه‌رده‌م‌دا. له‌و به‌رهه‌مه‌دا به نیازین شانۆیه‌کی فه‌لسه‌فی بخه‌ینه به‌ر ده‌م، که بتوانێ ده‌ورگێڕانی هه‌ریه‌ک له فاکته‌ره‌کانی، مێژوو و بزووتنه‌وه فکری و زانستییه‌کانمان بۆ وه‌ده‌رخا.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق به‌داخه‌وه وه‌کوو به‌شه‌کانی تری فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوایی، به شێوه‌یه‌کی هه‌نده‌کی و به وێنه‌یه‌کی کاریکاتۆرئاسایی خراوه‌ته به‌ر ده‌م و به‌ر باسی کۆمه‌ڵگای ئێمه. ئه‌م کێشه‌یه و کێشه‌گه‌لی زانستی، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نه‌ڕه‌خساندووه که فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق وه‌کوو زانستێکی تیۆریک و پڕاکتیک بتوانێ کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی هه‌بێ. که‌واته بۆ ناساندنی ڕوخسار و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م زانسته و پڕاکتیک‌کردنی، پێویستیمان به هه‌ڵێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک هه‌نگاو هه‌یه که بریتین له: په‌روه‌رده‌کردنی جۆرێک ئه‌ندێشه و هزری فه‌لسه‌فی و خۆماڵی‌کردنی سوننه‌ته فه‌لسه‌فییه‌کان له ڕێگای وه‌رگێڕانی ئاسه‌واری به‌که‌ڵک و ڕاهێنه‌ر؛ و هه‌روه‌ها نووسینی کتێب و وتار و کوتنه‌وه‌ی وانه به زمانی زگماکی.
له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵمان داوه تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌رفه‌تمان بێ هه‌لێک بڕه‌خسێنین بۆ جۆرێک ڕاهێنانی ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فی و فێرکاریی تیۆریکی زانستیی ئه‌خلاق.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق بریتییه له تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ست‌هێنانی تێگه‌یشتنێکی سیسته‌ماتیک له حه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌خلاق و ئه‌و شته‌ی ئه‌خلاق لێمانی ده‌وێ. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، بۆ دابین‌کردنی هه‌ڵس‌وکه‌وتی باش له ژیر چاوەد‌ێری هزر و ڕێنوێنی به‌ڵگه و ئارگیۆمێنته‌کان، باسێکی پێویست و سه‌ره‌کییه. به واتایه‌کی تر ئه‌م زانسته به‌دوای ڕه‌چاوکردنی هه‌ڵوێستێکی بیریارانه‌یه بۆ کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئاکار. کاتێک له پانتایی ئه‌خلاق‌دا، فه‌لسه‌فه‌گێڕی ده‌که‌ین له به‌ها و پڕه‌نسیپه‌کان پرسیار ده‌که‌ین. به‌ها و نرخاندن، لایه‌نێکی به‌رچاو و به‌رینه له پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ جیهان. ته‌واوی مێژووی مرۆڤ وا له ڕه‌نگاوی به‌هاکان هه‌ڵکێشراوه، که هیچ کارێک و کاردانه‌وه‌یه‌ک نادۆزینه‌وه که ڕه‌نگی ئه‌م به‌هایانه‌ی پێوه دیار نه‌بێ. ئه‌م بایه‌خانه، نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شێکن له فاکته‌ره‌کانی فۆڕمده‌ر به ئاکار و عاده‌ته‌کانمان، به‌ڵکوو له جیهانی ئاڵۆزی سه‌رده‌م‌دا، پێکهاتن و تێگه‌یشتن بێ ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ناکرێ. که‌وابوو له ڕاستی‌دا تاقیکردنه‌وه‌ی به‌هاکان، به‌شێکی گرینگ له ژیانی ئێمه‌ن و به‌شدارن له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانمان. یانی هه‌روه‌کوو سوکرات ده‌ڵێ: ناوه‌رۆکی باسه‌که کێشه‌یه‌کی که‌م‌نرخ نییه، به‌ڵکوو باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی ژیانه. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق بیرکردنه‌وه و تێبینییه‌کانمان بۆ لێکدانه‌وه‌ی کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژیان و بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه.
🔻پێڕستی کتێبەکە بەمجۆرەیە:
▫️پێش گوتار
1️⃣ فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن
▫️جی ئی ئێم ئانسکام/ وەرگێڕ: ڕەحمان فەرازی
2️⃣ شۆپێنهاوێر: ڕەخنەی ئەخلاقی کانتی
▫️مەتیۆ ژیروور/ وەرگێڕ: ئاکۆ عەباسی
3️⃣ نەخۆشی تا مردن: ڕەخنەی سەردەمی مودێڕن
▫️لوویس دۆپێرێ/ وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
4️⃣ وتارێک سەبارەت بە ئەخلاق وتاری لۆژیکی-فەلسەفی
▫️لوودویگ ویتگنشتاین/ وەرگێڕ: ڕەزا سۆهرابی
5️⃣ ڕەخنەیەک لەسەر ڕێژەیی بوونی ئەخلاقی
▫️لووییس پۆیمێن/ وەرگێڕ: نەسیم غوڵامی
6️⃣ ئەخلاق لە جیهانی ڕوو لە گۆڕان
▫️پۆل تیلیش/ وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
7️⃣ مرۆڤی بێ خودای سەردەمی مۆدێڕن و پۆست مۆدێڕن
▫️جان کۆرتنی مۆڕی/ وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
8️⃣ فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن و ڕەخنەی مەک ئینتایەر
▫️ج. ل. ئا. گارسیا/ وەرگێڕ: مەحموود محەمەدیان
9️⃣ شوناسی ئەخلاقی و سەربەخۆیی تایبەتی
▫️ڕیچارد ڕۆرتی/ وەرگێڕ: هاجەر هووشیار
🔟 ئەخلاق: بیرۆکە سەرەکییەکان و کێشەکانی ئەمڕۆ
▫️نیکۆلا ئۆفرێ/ وەرگێڕ: ئاکۆ عەباسی
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان
هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك تۆمار نەکراوە.