بەختەوەرانه زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەنده و زەریایێکه له وشەی جوان,
بەڵام ئێمه هەوڵمانداوه به تنۆک لەو زەریایه بتکێته ناو کتێبەکەمان;
پێمانوابووه هەر ناوێک بۆ “مرۆڤ” و “شوێن” نابێت…
نووسەرانی ناونامەی کورد
نووسەر | ئارمان کەریمی، شەرمین مۆهڵەتی |
---|---|
ژمارەی لاپەڕە | 168 |
ساڵی چاپ | 1398 |
چاپ | یه‌که‌م |
ISBN | 978-622-6274-17-3 |
نرخ بە دینار | 3000 |
Only logged in customers who have purchased this product may leave a review.
کاڵاکانی هاوشێوە
- فه‌رهه‌نگ
فەرهەنگی زاراوەکانی هاوارەبەرە و میرزا
Rated 0 out of 5( تمەن )60000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێ - ڕه‌خنه
بەرگی دووهەم لە کۆبەرهەمی مامۆستا هێمن وتار و پەخشان (هێمن 2 )
Rated 0 out of 5( تمەن )250000 لـەنـاو سەبەتەکەم دایـنـێتێبینی و ڕوونکردنه‌وه
بۆ هه‌موو کوردێکی باشخوێندهوار ڕوون و ئاشکرایه که به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا هێمن موڵک و سامانی نه‌ته‌وه‌یین و له ڕیزی شوێنه‌واره کلاسیکه‌کانی ئه‌ده‌بی کورد داده‌ندرێن. بۆیه بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قی بڕواپێکراو و سه‌ره‌کیی نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن، کارێکی پێویسته. چونکه له لایه‌که‌وه خزمه‌تێکی چکۆله‌یه به مامۆستا و له لایه‌کی تریشه‌وه به‌ره‌ی نوێ به‌بێ دڵلهدڵدان ده‌توانن له‌و سه‌رچاوه به‌پێزه که‌ڵک وه‌رگرن. که‌سێک بیهه‌وێ ئه‌م کاره بکا، ده‌بێ بڕوا به کام چاپی به‌رھه‌مه‌کانی مامۆستا ھێمن بکات؟!
بۆ کۆکردنه‌وه و پێکگرتنی وتار و په‌خشانی مامۆستا هێمن، هه‌وڵمان دا ده‌سنووسی خۆی وه گیر بخه‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌مانتوانی! چاری ناچار هاتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی چاپه پێشووه‌کانی کتێبی پاشه‌رۆک و چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز و گۆوار و ڕۆژنامه‌ی وه‌ک سروه، کوردستان، ئێستا و… کۆ بکه‌ینه‌وه و ھه‌ر وتار و نووسراوه‌ی له شوێنێک ھه‌ڵگرین و ھه‌موویان له‌به‌ر یه‌ک ڕانێین و له‌گه‌ڵ چاپه نوێیه‌کانیش پێکیان بگرین. که‌چی هه‌زار مخابن بۆمان ده‌رکه‌وت زۆرجاران ناشاره‌زایانه و ڕەمه‌کی نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن چاپ بوونه‌وه.
بێجگه له هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی ئیملایی و تایپی، کاتێک ئه‌و چاپه تازانه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌کان پێک‌گرتن بۆمان ده‌رکه‌وت لادان و گۆڕان له ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کان تا ڕاده‌یه‌که که ھێندێک جار وتار یان نووسراوه‌یه‌ک شپرزه و سه‌قه‌ت کراوه. له زۆر شوێن سه‌روگوێی وشه‌کانیان بڕیون، له ھێندێک وشه و ڕسته که‌وتوونه به‌ر په‌لاماری سڕینه‌وه و ڕاماڵ دان! بۆ وێنه “زۆڕ زۆڕ ده‌گریان” کراوه‌ته “زۆر زۆر ده‌گریان”! ئاک کراوه‌ته ماک! ماته‌مبار کراوه‌ته ملته‌بار! “تاژی شازاده‌ی سه‌گانه” کراوه‌ته تاژی ئازاده‌ی سه‌گانه! پزیسک کراوه‌ته پزیلک، تیتۆڵ کراوه‌ته تیکۆڵ، زه‌وت بوون کراوه‌ته زه‌رد بوون، دڵازار کراوه‌ته دڵازاز و شینیان کردۆته شێ و…له پێکگرتنی نوسخهکاندا بۆمان ده‌رکه‌وت گۆڕان و ده‌ستکاری نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن به چه‌ند شێواز کراوه: ھه‌رکات له ھه‌ر وشه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتبێتن به سه‌لیقه و گومانی خۆیان شتێکی بێواتایان بۆ داناوه که قامووسی ھیچ زمانێکیش نه‌یگرتووه: وه‌کوو زه‌نگۆگراف، ملته‌بار، پزیلک، گوڵنهتهڵه، تیکۆڵ و… زۆرجاریش گۆڕان و ده‌سکاری وشه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه تێینهگهیشتبێتن یان وشه‌که‌یان نه‌بیستبێ، به‌ڵکوو که‌یفیان وشه‌یه‌کی نه‌گرتووه! بۆ ئه‌وانه‌ی که‌یفیان نه‌یگرتووه ھاتوون به ئیشتیای خۆیان وشه‌ی تریان داناوه. به وته‌یه‌کی تر بوونه دیلمانجی مامۆستا ھێمن و ھێندێک له‌و وشانه‌ی به که‌یفیان نه‌بووه، وه‌ریانگێڕاون و گۆڕیویانه! وه‌کوو: شه‌وه‌کی کراوه‌ته به‌یانی، ته‌یار کراوه‌ته ساز، سه‌ره‌تایان پێ خۆش نه‌بووه و کردوویانه‌ته پێشه‌کی، مه‌ته‌رێزیان به‌دڵ نه‌بووه و سه‌نگه‌ریان نووسیوه و… زۆر جاریش وشه و بگره ڕسته‌شیان له‌خۆڕا قرتاندووه و پێیان زیادی بووه!
به‌ڕاستی ھێندێک جار ڕاده‌ی گۆڕان و ده‌ستتێوه‌ردان و سڕینه‌وه و ته‌حریف له چاپه تازه‌کاندا تا ڕاده‌یه‌ک زۆر و زه‌ق و ناله‌باره که ته‌نیا ده‌توانین بڵێین به‌داخه‌وه وتار و په‌خشانه‌کانی مامۆستا ھێمن بێبه‌زه‌ییانه بۆژۆ و پێخوست و سه‌قه‌ت کراون.
ئێمه له‌م چاپه تازه‌دا وێڕای ھه‌ڵه‌گری و پێکگرتنی نوسخه‌کان، ھه‌وڵمان داوه له ڕووی نوسخه سه‌ره‌تایی و باوه‌ڕپێکراوه‌کانه‌وه وتار و نووسراوه‌کانی مامۆستا ھێمن، کۆ بکرێنه‌وه؛ له‌و ئه‌رکه‌دا به‌وپه‌ڕی وردبینی و ئه‌مانه‌تدارییه‌وه له‌گه‌ڵ وشه و ڕسته و بابه‌ته‌کان جووڵاوینه‌وه. ھیچ وشه و ڕسته‌یه‌ک نه‌سڕدراوه‌ته‌وه و ده‌سکاری نه‌کراوه. له ھه‌ر شوێنێک تووشی پرسیار و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ھاتبین یارمه‌تی و ڕێنوێنیمان له پسپۆرانی ئه‌ده‌بی کوردی وه‌رگرتووه. ھه‌روه‌ھا بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی گه‌ڕان به شوێن نێو و که‌سایه‌تییه‌کاندا له ئاخری کتێبه‌که به‌شی پێڕستی ناومان بۆ داناوه.
شایانی باسه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگه ته‌رخان کراوه بۆ په‌خشان و وتاره‌کانی مامۆستا ھێمن، نه‌مانویست کتێبه‌که ببێته که‌شکۆڵ و ھه‌گبه و له ھه‌موو چه‌شنه بابه‌تێک بیئاخنین! ھه‌ر بۆیه له دانانی نامه و وتووێژ و چه‌ند نووسراوه‌ی به‌رایی لاواز، خۆمان پاراست. به‌و هیوایه‌ش خزمه‌تێکی بچووکمان به وێژه و کتێبخانه‌ی کوردی کردبێ.له کۆتاییدا بۆ زانیاری و ئاگاداری خوێنه‌ران، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ نووسینه‌وه و ھه‌ڵه‌گری بابه‌ته‌کان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین: له کوێوه بۆ کوێ،( کتێبی تاریک و ڕوون چاپی 1352بنکه‌ی پێشه‌وا) . شێره‌ژن، یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی له کوردستانی ئێران‌دا، نامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی، ئه‌رکی به‌یان له ھه‌لومه‌رجی ئێستادا، مامۆستای شاعیرانی موکریان، حاجی قادری شۆڕشگێڕ، سه‌ره‌تا بۆ پێکه‌نینی گه‌دای مامۆستا قزڵجی، نامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی، ھه‌واری خاڵی، مه‌ھاباد، پێشه‌کی بۆ قه‌ڵای دمدم، وه‌ڵامێکی دۆستانه، ئه‌زموونی شاعیریم، ئاسۆگه، شیری به ده‌ستێکه‌وه بوو…، ئه‌و جۆره‌ی بته‌وێ، ڕێزی نان بگرن، وشه ونبووه‌کان، کورته‌ی ئۆدیسه، لامه‌زه‌بی خێره‌ومه‌ند، ته‌نیا ھه‌میشه ته‌نیا و چیرۆکی کووله‌که: (کتێبی پاشه‌رۆک چاپی سهیددیان 1362). له ڕۆژێکی پایزیدا (گۆڤاری ئێستا ژماره 12). بووکی یه‌کشه‌وه (گۆڤاری سروه ژماره 1 ). نه‌ورۆز (گۆڤاری سروه ژماره 10). ڕاوهتاژی (گۆڤاری سروه ژماره 3 و 4). چه‌ند نوکته‌یه‌ک له‌باره‌ی…(گۆڤاری سروه 34)، جوانترین دیمه‌ن و کورد بۆ گشتی شاعیره (کتێبی چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز چاپی بنکه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌لاوێژ 1997). ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی ئیمڕۆی… (ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 30). عه‌لی عاشق (سروه‌ی ژماره 22). کورته‌باسێک له‌سه‌ر دیوانی نالی، (کتێبی دیوانی نالی چاپی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی 1364). زۆرزانیش به‌ھه‌ڵه ده‌چێ (کتێبی ھه‌واری خاڵی سه‌رجه‌م نووسینی ھێمن چاپی ئاراس 2003). ھه‌ژار و شه‌ره‌فنامه، ( کتێبی شه‌ره‌فنامه وه‌رگێڕانی ھه‌ژار چاپی یه‌که‌م کۆڕی زانیاری کورد).
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان
هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك تۆمار نەکراوە.