چاپەمەنی خانی

چیرۆکە خەو شەوانی بەهار

( تمەن )65000

ئه‌م به‌رهه‌مه‌‌ له‌ کۆمه‌ڵێک کورته‌ چیرۆکی چینی پێکهاتووه که نووسەر له‌ چوار به‌رگدا و بۆ چوار وه‌رزی ساڵ واته‌ شه‌وانی به‌هار، هاوین، پایز و زستانی نووسیوه‌ و هه‌ر هه‌شتا نه‌وه‌د چیرۆکی بۆ وه‌رزێک داناوه ‌که‌ نزیکه‌ی 360 کورته‌ چیرۆک ده‌گرێته‌وه‌.
‌ نووسەر ئه‌م زنجیره‌ چیرۆکه‌ی بۆ منداڵانی به‌ فێرگه‌ نه‌چوو تا سێومی سه‌ره‌تایی واته‌ چوار تا ده‌ ساڵان نووسیوه‌ که‌ له‌ ئێراندا، خاتوو مه‌ریه‌می خوڕڕه‌م به‌ فارسی وه‌رگێڕاوه‌ و هه‌شت جار چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.
چیرۆکه‌کان زۆر کورتن‌ و له‌ زوانی سروشته‌وه‌ واته‌ له‌ زوانی گژوگیا، دار، به‌رد، هه‌ور، باران، په‌له‌وه‌ر، ئاژه‌ڵ، جڕوجانه‌وه‌ر و… ده‌دوێن و هه‌مووشیان ئامۆژگاریه‌کی ئاکارییان تێدایه‌، منداڵان زۆر خۆشیان لێ دێ و زۆر جوان گوێی بۆ شل ده‌که‌ن.
چون له‌و ته‌مه‌نه‌دا، منداڵ بۆ خۆیان ناتوانن ئه‌م چیرۆکگه‌له بخوێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌رکی‌ باوک و دایکه‌کانه‌، به‌تایبه‌ت “به‌ر له‌ خه‌و”، هه‌موو شه‌وێک چیرۆکێکی لێ هه‌ڵبژێرن و بۆ منداڵه‌ ساواکه‌یانی بخوێننه‌وه‌. هیوادارم ئێمه‌ش فێر بین وه‌ک گه‌لانی تر گرنگی به‌ منداڵ بده‌ین.

✅چیرۆکە خەو شەوانی بەهار
✅چیرۆکە خەو شەوانی هاوین
✅چیرۆکە خەو شەوانی پایز
✅چیرۆکە خەو شەوانی زستان

نووسەر

جانگ شو

وەرگێڕ

سەید ڕەسوول حوسینی

ژمارەی لاپەڕە

256

ساڵی چاپ

1399

ISBN

978-622-6274-60-9

نرخ بە دینار

3000

هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان

هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك تۆمار نەکراوە.

Only logged in customers who have purchased this product may leave a review.

Scroll to Top